پەیامی کورد... یەکەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشی کۆلێرا لە کەرکووک تۆمار کرا
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە و یەکەم حاڵەتی مردنیش لە کەرکووک بووە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، وەزارەتەکە ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کردووە، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان تا ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە ٧٦ حاڵەت".
شایەنی باسە ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێراقەی هەواڵی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێی وەرگرتووە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی مردنی کۆلێرا بوو لە پارێزگای کەرکووک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە