مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی ناچێته ده‌ره‌وه و هه‌وڵده‌دات یه‌كێتی بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه "خزمه‌تكاری خه‌ڵك" بوو.
له مه‌راسیمی ناساندنی كاندیده‌كانی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و دیاله له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری كه‌لار مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، "رۆژانه هه‌مووتان ئاگادارن سه‌دان ته‌علیق له من ده‌ده‌ن ده‌ڵێن مه‌حمود سه‌نگاوی جه‌ماعه‌تی به‌رهه‌م ساڵحه، با هه‌مووان ئه‌وه بزانن من له خودا نه‌بێ له كه‌س ناترسم گه‌ر بمه‌وێ بڕۆم ئێستا ئه‌ڕۆم، گه‌ر بمهوهێ بڕۆم بۆ هه‌ر هێزێك ئێستا ده‌ڕۆم و به‌شێك له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌به‌م".
سەنگاوی ڕاشیگەیاند: "به‌ڵام من یه‌كێتیم و ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لالم. من ده‌بێ كۆڵ به‌و كه‌سانه بده‌م كه به خه‌یاڵی خۆیان ده‌یانه‌وێ من له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بچمه ده‌ره‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئەو لە ناو یەکێتی ناچێتە ده‌ره‌وه و خۆشی به بناغه و ئه‌ساسی یه‌كێتی دادەنێت”.
مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌شڵێت: "هه‌وڵیش ده‌ده‌م یه‌كێتی بگه‌ڕێنمه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه یه‌كێتی خزمه‌تكاری خه‌ڵك بوو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە