مایكڵ ماككۆڵ: وەستانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی ئێرانە

مایكڵ ماككۆڵ: وەستانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی ئێرانە

پەیامی کورد... مایكڵ ماككۆڵ: وەستانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی ئێرانە


سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئاشكرای دەكات زۆر نیگەرانین بەغدا هێشتا رێگە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان نادات.

مایكڵ ماككۆڵ، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەر بە پارتی كۆماری لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: وەستانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی ئێرانە.

ئەوەش دەخاتەڕوو: پێویستە ئیدارەی بایدن، فشار بۆ حكومەتی عێراق بهێنێت بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە كە مەترسی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دروستكردووە، چارەسەربكرێت.

شایەنی باسە زیاتر لە مانگێكە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیراوە، بریار بوو پرۆسەكە دەستپێبكاتەوە ئەویش دوای ئەوەی كە ڕێككەوتنێك لەو بارەیەوە لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، بەڵام هەتاكو ئێستا ئەو پرۆسەیە دەستیپێنەكردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە