مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و ئاماژە بۆئەوەدەکات لەناو یەكێتیش، تەنها لەبەر مەزنخوازێتی خۆت، جیابونەوەت سەپاندو لەبەغداش بەردەوام خەریكی ئەوەیت، كێشەكانی هەرێمو بەغداد، چارەسەر نەكرێ، بەڵێ جەناب
مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەوتارەکەیدا کە لەژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی چاودێردا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات "جەنابت، لەدەرەوەی وڵات دەتویست بچیتە كۆسۆڤۆ، یاریدەدەری حاكمی كۆسۆڤۆ بیت، بە مانگانەی (50 هەزار دۆلار)، مام جەلال، د.لەتیف رەشیدی ناردە لات، پێیوتی: تۆ ئەندامی سەركردایەتیت، چۆن كاری وا دەكەیت؟ مام دەتكاتە نوێنەری یەكێتی لەئەمریك، لەوەڵامدا وتبوت: نابێ لە (50 هەزار دۆلار) كەمترم بداتێو دەشبێ ڤێلایەكیشم بۆ بكڕێ، واتا: بەشەرتی موچەی بەرزو ڤێلای چەند نهۆمی، ڕازی بویت ببیتە نوێنەری یەكێتی لەئەمریكا. ئێستاش ڤێلاكە بەناوی خۆتەوەیە".
مەلا بەختیار دەشلێت"كە لەهەڵبژاردنی ناو فراكسیۆنە كوردستانیەكان دۆڕابوی، وتبوت: خۆم دەزانم چی لە یەكێتیو لەماڵی مام جەلالیش دەكەم.. هەر واشت كردووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە