مەلا بەختیار و حاکم قادر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتی ئەو ووڵاتە لە سەر چەند پرسێکی گرینگ لە سلێمانی کۆبوونەوە

مەلا بەختیار و حاکم قادر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتی ئەو ووڵاتە لە سەر چەند پرسێکی گرینگ لە سلێمانی کۆبوونەوە

پەیامی کورد      ...     مەلا بەختیار و حاکم قادر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتی ئەو ووڵاتە لە سەر چەند پرسێکی گرینگ لە سلێمانی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ هەریەکە لە مەلا بەختیار و حاكم قادر، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، كۆنسووڵی ئەمریكا لە هەولێر کۆبوونەوە و لەدیدارەكەدا دۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق گفتوگۆکرا.

بەپێی راگەێندراوی کۆبوونەوەکە، مەلا بەختیار، پاش ئەوەی بەناوی كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی‌ و ئەندامانی ئەنجوومەنەكەوە، بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە، جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا، بەهەڵوێستەكانی بۆ بە دیپلۆماسی چارەسەری كێشەكان، لەهەوڵدایە و سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان عیراق و ئەمریكا، ووتی، "دەبێت رێككەوتنەكە بگونجێندرێت لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراق‌و كوردستانیش".

ئاماژەشی بۆ ئەوەشكرد، ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، دەبێ تێبپەڕێندرێت، چوونكە هێشتا عێراق رزگاری نەبوە، لەداعش و مەترسییەكانی "بۆیە عێراق و كوردستان، پێویستیان بە ڕۆڵ‌ و پشتیوانی هاوپەیمانان هەیە لە ڕووی لۆژیستی سەربازی و ئەمنییەوە".

سەبارەت بەڕێككەوتنی عێراق‌و كوردستانیش لەسەر بوودجە، مەلا بەختیار، روونیكردەوە، كە ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی باشە، بەڵام ئەم بابەتە چارەسەری گشتی نییە لەگەڵ عێراق، بەڵكوو كێشەكانی ماددەی ١٤٠ و پێشمەرگە و جێبەجێكردنی ماددەو بڕگەكانی دەستوور، چارەسەری گشتین بۆ كۆی كێشەكان. 

لەراگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مەلا بەختیار روونیكردەوە، "دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق، هەروەها سەرەنجامی هەڵبژاردنی مانگی (تشرینی یەکەم/10) پەیوەندییان بەدانوستاندنی چارەنوسسازی ئەمریكاو ئەوروپا و ئێرانەوە لەسەر كێشەی ئەتۆمی و گەمارۆی سەپێنراوی سەر ئێرانە، لەمبارەوە گەیشتن بەڕێككەوتنێكی گونجاو، كاریگەری ئەرێنی لەناو عیراق‌و لەناوچەكەشدا هەیە.

هەروەها لەلایەن خۆیشییەوە، حاكم قادر حەمە جان، تیشكی خستەسەر بایەخی رێككەوتنی ستراتیجی ئەمریكا و عیراق، بەبێ ئەوەی دۆخی ئەمنی فەرامۆش بكرێت، هاوكات رونیشیكردەوە، "یەكێتی و پارتی، پێویستیان بەچارەسەری ریشەیی كێشەكان هەیە، بەتایبەت عیراق پابەندی دەستور نابێ و ئەركە یاساییەكانی جێبەجێ ناكات". 

لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزی ئەمریكا، بە ڕوونی قسەی لەسەر گرینگی سەركەوتنی دانوستاندنی ستراتیجی ئەمریكاو عێراق، بەڕەچاوكردنی مەترسییەكانی داعش، كرد، هاوكات پەیوەندی ئەمریكاو هەرێمی كوردستانیشی بەگرینگ زانی. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە