پەیامی کورد … پەیامێک لە ئەمەریکاوە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکی سەبارەت بە لافاوەکەی شاری هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت کە ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستاندایە.
لە پەیامەکەدا هاتووە "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێرمان پێگەیشت، گیانلەدەستدان و نەمانی گوزەران وێرانکەرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خێزانی قوربانییان و ئەوانەشی کە بەر لافاوەکە کەوتوون دەکەین".
کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەشڵێ: "لەم کاتە ناخۆشانەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستاندایە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە