پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ لە سەر مژاری کوردەکانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە دەبێ سەبارەت بە کوردەکان زۆر شت دەبێ بخرێتە بەر باس . پۆمپێئۆ ڕایگەیاند کە ئێمە بیر دەکەینەوە لە سووریا بگەێنە ئەنجامێک کە مەترسییەکانی تورکیا لە ناوچەکە کەم بکاتەوە و هەمیش کوردەکان پاڕیزراو بن .
مایک پۆمپێئۆ دەستنیشانی کرد کە پێویستە سەبارەت بە کوردەکان دەبێ زۆر شت بخرێنە بەر باس و ووتی " ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کارمان کردووە ، ئێمە بە هاوپەیمانەکانی خۆمان دەڵێین کە ئێمە لە هەرێمەکە ناکشێینەوە .
پۆمپێئۆ لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە سووریا و مەترسییەکانی تورکیا لە ناوچەکە ڕایگەیاند : " زۆر بابەتی پەیوەندیدار هەیە کە ئێمە لەگەڵ تورکیادا قسەی لە سەر بکەین . هیوادارم ئەنجامێکی باشی هەبێت . ئێمە بیر دەکەینەوە بگەینە ئەنجامێک کە مەترسییەکانی تورکیا لە ناو ببەین و کوردەکانیش پاڕێزراوی خۆیان بە دەست بهێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە