ئەمڕۆ ٣٦ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان لە ئاستێکی باڵا لە بارزان بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ ٣٦ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان لە ئاستێکی باڵا لە بارزان بەڕێوە دەچێت

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ چوارشەممە، له‌ گۆڕستانی جینۆسایدكراوانی بارزانییه‌كان له‌ بارزان، به‌ درووشمی " له‌ جینۆسایده‌وه‌ بۆ ئارامی و ژیان " ڕێوڕەسمی ٣٦ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فوئاد عوسمان، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند:"ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ،ڕێوڕه‌سمی ٣٦ ەمین ساڵه‌ی جینۆسایدیكردنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، له‌ گۆڕستانی جینۆسایدكراوی بارزانییه‌كان له‌ بارزان"

ووتیشی،" چاوەڕێ دەكرێت نوێنه‌رایه‌تی ووڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و ده‌زگای حكومی عێراقی و كوردستانی بەشداری رێورەسمەكە بكەن و تیایدا چه‌ند وتار و چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كریت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە