مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا


پەیامی کورد... مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

مامۆستا یوونس نەوەخواە یەکێک لە مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی شاری پیرانشار کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا دەستبەسەر و پاش سێ حەفتە بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری ئورمیە، سزای بەندکران و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مامۆستا یوونس نەوەخواە، یەکێک مامۆستایانی قوتابخانەی ئایینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری ئورمیە، سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایەش ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢، بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی وەک؛ "پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی"، "چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ مۆڵەتی ڕێپێدراوی حکوومەت"، "ڕاگەیاندنی جەژنی ڕەمەزان بەبێ ڕێپێدانی حکوومەت" و هەروەها "بەشداریی لیژنەی فەتوا بۆ کاروباری ئایینی" بەسەر ئەو مامۆستا ئایینییەدا سەپێندراوە.

مامۆستا یوونس نەوەخواە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار ڕفێندراوە و پاش سێ حەفتە، واتە ڕۆژی دووشەممە، ٣ی گەلاوێژ، بە بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە