مامۆستایەکى کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خەڵاتى یەک ملیۆن دۆلارى باشترین مامۆستاى دونیا دەپاڵێورێت

مامۆستایەکى کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خەڵاتى یەک ملیۆن دۆلارى باشترین مامۆستاى دونیا دەپاڵێورێت
پەیامی کورد     ...   مامۆستایەکى کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خەڵاتى یەک ملیۆن دۆلارى باشترین مامۆستاى دونیا دەپاڵێورێت

 سورەیا متەهەرنیا مامۆستاى خەڵکی بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە ، پاڵێوراوە بۆ خەڵاتى یەک ملیۆن دۆلارى باشترین مامۆستاى دونیا.
 سورەیا ٢٦ ساڵە مامۆستای گوندەکانى بیجاڕە.
دەرچووى زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام ساڵیانێکە خەریکى مامۆستایەتییە لە نێو قوتابیانى نەخۆش و هەژار.
زیاتر لە ١٠٠٠ منداڵى نەخۆشى لە شارەکەى خۆى دۆزیوەتەوە و بە هاوکارى خەڵکى خێرخواز تێچووى دەرمانەکەى گرتوونەتە ئەستۆ.
 ئێستا مامۆستاى گوندى حەسەن تەیمورى بیجاڕە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە