مامۆستایەکی زانکۆ کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، لە کارەکەی دوورخرایەوە

مامۆستایەکی زانکۆ کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، لە کارەکەی دوورخرایەوە

پەیامی کورد... مامۆستایەکی زانکۆ کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، لە کارەکەی دوورخرایەوە


بەهار زەنگیبەند، مامۆستای زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنە کە پێشتر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن ناوەندی پاراستنی ئەو زانکۆیە وانەوتنەوەی لێ قەدەغە کرا و لەو زانکۆیە دەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەهار زەنگیبەند، مامۆستای ڕاهێنان و پێگەیاندنی وەرزشوانان لە زانکۆ "ئازاد"ی شاری سنە، بە گوشاری ناوەندە حکوومەتییەکان و بە بڕیاری ناوەندی بڕیاری پاراستنی ئەو زانکۆیە، لە مافی وانەوتنەوە و مامۆستایەتیی ئەو زانکۆیە بێبەری کرا و لەسەر کار دەرکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستای زانکۆیە، ۶ مانگ پێشتریش لە بەشداریکردنی وانەکانی زانکۆ و وانەوتنەوە بە خوێندکارانی لەو زانکۆیە بێبەری کرابوو.

شایانی باسە کە بەهار زەنگیبەند ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵی بەردەوامە وەکوو مامۆستا گرێبەستی وانەوتنەوەی لەگەڵ زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنە هەیە و کار دەکات.

ناوبراو جیا لە وانەوتنەوەی تیۆری و ئەکادیمیک، یەکێک لە چالاکانی ناسراوی مافەکانی ژنانە لە شاری سنە و ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر کرا. دواتر لە ١۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە دەستبەسەرگە ئازاد کراوە.


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە