مامۆستایەکی زمانی کوردی لە ئیلام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە ئیلام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا

پەیامی کورد... مامۆستایەکی زمانی کوردی لە ئیلام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا

لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، یەکێک لە چالاکانی ئەدەبی ناسراو و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، مەیسەم خوڕانی، شاعیر، نووسەر و چالاکی ئەدەبی کورد ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگ کرانی مەیسەم خوڕانی لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و بە بۆنەی چالاکییەکانی ئەم چالاکە ئەدەبییە لەو بوارەدا بووە.,

مەیسەم خوڕانی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا یەکێک لە کاریگەرترین چالاکانی فەرهەنگی لە بیاڤی ئەدەبیاتی کوردی منداڵان و مێرمنداڵان لە پارێزگای ئیلام بووە و چەندین کتێب و بەرهەمی شیعری ناوبراو چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە مەیسەم خوڕانی پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هۆی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی و ڕاگەیاندنی کەمپەینی خێرخوازانە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی محەممەد مورادی نیساری، شاعیر و بەرپرسی وەشانگەی «باشوور» و دوای پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە فەرهەنگی و ئەدەبییە، کەل و پەلی تایبەتی وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە