پەیامی کورد ... ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت .
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و سبەی دووشەممە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکرێن.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە ١٨ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکات، بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەکە کە وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردوە، سبەی دووشەممە ٢٤ی ئاب دوایین شوێن دەبێت کە مووچە وەربگرن ئەویش مووچەی خانەنشینی شارستانی-ن لە هەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە