مانگی ڕابردوو 103 پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماركراو

مانگی ڕابردوو 103 پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماركراو

پەیامی کورد … مانگی ڕابردوو 103 پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماركراوە

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە،لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیكەم 103 حاڵەتی پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراون.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو مانگەدا (بەپێی مانگی كوردی) 10 كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان بوونەتە قوربانی، چواریان گیانیان لەدەستداوە، كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆ كوژراوە و سێ كۆڵبەری دیكەش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، لانیكەم هاوڵاتییەكی خەڵكی هەرسین بەتۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست لە یەكێك لە گرتووخانەكانی كەرەج لەسێدارەدراوە، هەروەها چوار بەندكراوی خەڵکی نەغەدە، خۆی و سنە لە گرتووخانەی ئورمیە و سنە گیانیان لەدەستداوە، سیانیان لەژێر ئەشكەنجەدا بووە.

بەهۆی تەقینەوەی مین-یشەوە لانیكەم شەش هاوڵاتی لە شارەكانی مێهران، سەردەشت، قەسری شیرین و بانه بوونەتە قوربانی، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە.

هەروەها سێ هاوڵاتیی مەدەنی لە شارەکانی ڕوانسەر و ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا برینداربوون و هاوڵاتییەکی خەڵکی ئورمیەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

باس له‌وه‌ش ده‌كات، هەر لەو مانگەدا لانیكەم 69 هاوڵاتی، كە سێیان ژن و چواریان مێردمنداڵن، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەرکراون.

جگە لەوەی پێنج هاوڵاتیی دیكە بەتۆمەتی چالاکیی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سزای 15 ساڵ و 9 مانگ بەندکران و لێدانی 60 قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.

سەبارەت بە ڕووداوەكانی كاریش ڕێكخراوەكەئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لانیكەم شەش كرێكاری خەڵکی شارەکانی پیرانشار، قوروە، میاندواو، سنە و پاوە لەکاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە