پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٠ کۆڵبەر کوژراون یان برینداربوون
لە ماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا لانی کەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان برینداربوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون یان بریندارکراون.
دەڵێت، ٩٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لەو ماوەیەدا حەوت کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٣شیان برینداربوون.
زۆرترین ژمارەی قوربانییان لە پارێزگای سنە تۆمارکراوە بە ٢٠ حاڵەت، شەش حاڵەت پارێزگای کرماشان و چوار حاڵەتیش ئورومییە بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە