مانگرتنی ٨٥٠ بنەماڵەی کرێچی لە شاری سنە

مانگرتنی ٨٥٠ بنەماڵەی کرێچی لە شاری سنە

پەیامی کورد … مانگرتنی ٨٥٠ بنەماڵەی کرێچی لە شاری سنە

٨٥٠ بنەماڵە لە شاری سنە کە کۆمپانیای “تەعاونی خانووبەرە” لەو شارە بەڵینی خانووی پێدابوون، بەهۆی کەم‌کاریی ئیدارەی ڕێگا و شارسازی لە نزیک ئەو تەعاونییە بە هەڵدانی خێوەت ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەو ٨٥٠ بنەماڵه کرێچییه دەڵێن: لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، پارەیان لێ وەرگرتووین کە خانوومان پێبدەن، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس وڵامدەری داواکارییەکانی ئێمە نییە و ئامانجی ئێمە وەکوو ٨٥٠ بنەماڵە لەو مانگرتنە، بە میدیایی‌کردنی وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی تەعاونی و ئیدارەی ڕێگا و شارسازیی ڕێژیمە لە شاری سنە، کە بەشکەم بەم ناڕەزایەتی دەربڕینەمان چارەنووسی ئەو پارانەی کە داومانە ڕوون بێتەوە.

شایانی باسە کە بە وتەی شایەتحاڵان کە خۆیان پشکیان لەو خانووانەدا هەیە، لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە تەعاونی خانووبەرە و ئیدارەی ڕێگا و شارسازی، لە هەر بنەماڵەیەک ٥ تا ١٠ میلیۆن تەمەن پارەیان ستاندووە، بەڵام تا ئێستا نە خانوویان پێداون و نە هیچ چەشنە وڵامێکیشان داونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە