ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد    ...    ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی چاکسازى لە خانەنشینى، مووچە و دەرماڵە دەکات

ووتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتووگۆ لەبارەی چاکسازى لە خانەنشینى، مووچە و دەرماڵە دەکات.

سەمیر هەورامی، ووتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوەو یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی پڕۆژە یاساى چاکسازى لە خانەنشینى، مووچە، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانى دیکەیە لە هەرێمى کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە باس لە پڕۆژەی ئەنجوومەنی راژە دەکرێت بۆ رێکخستنەوەی میلاکاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا دو کۆبونەوەی ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەی یەکەمدا وەزیرەکانی کابینەکە راسپێردران بۆ ئامادەکردنی کارنامەی کاری چوار ساڵی ئایندەی کارکردنیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە