پەیامی کورد … لە ئیلام چوار مێرمندال بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونە قوربانی

پەیامی کورد … لە ئیلام چوار مێرمندال بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونە قوربانی

پەیامی کورد … لە ئیلام چوار مێرمندال بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونە قوربانی

چوار مێرمنداڵ لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی ژانویەی ٢٠٢٢، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام لانیکەم ٤ مێرمنداڵ کە سەرجەمیان تەمەنیان ژێر ١٥ ساڵ بووە بە سەختی بریندار بوون.

بە وتەی میدیا ناوچەییەکان ئەو مینە لە ناوچەی کەنجاچەم بان چەرمگ سەر بە شاری مێهران تەقییەتەوە و ئەو چوار منداڵە تەمەنیان لە نێوان ١٣ و ١٤ ساڵ بووە سەرجەمیان لە کۆچەرییەکان و مەڕدارانی ناوچەکە بوون.

ئەم چوار مێرمنداڵە کە ناسنامەیان هەتا ئێستا نەزانراوە بە سەختی بریندار بوون و کەم ئەندام بوون و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی مێهران  کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە