پەیامی کورد … کەمپەینی ڕزگارکردنی چۆمی “گادەر” لهلایهن ژینگهپاریزانی شاری شنۆ دامەزرا
ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی و خەڵکی ناڕازی شاری شنۆ کەمپەینێکیان بە مەبەستی پێشگرتن به هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و شێواندنی ژینگەی چۆمی “گادەر” و دەوروپشتی پێک هێنا.
لەو کەمپەینەدا داوا لە هاونیشتمانیانی شاری شنۆ و سەرجەم ژینگەپارێزان و گەلدۆستان کراوە کە له ئاست شێواندنی ژینگە و هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و زیخ لە ڕووباری “گادەر” زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و تەنانەت هەڵوێستی جددیان هەبێ.
بە پێی هەواڵی"چاونیوز" ئەو دڵسۆزانەی شار بە ڕاشکاوی نامەی سەرئاوەڵایان بۆ پارێگار ناردووە و داوای چارەسەری ڕیشەیی ئەم کێشەیەیان لێ کردووە و تەواو هەوڵی خۆیان دەدەەن لە چوارچێوەی یاسا پێش بەم دیاردە ناشیرنە بگرن، بەڵام لە ئەگەری وڵام نەدانەوە بەرپرسان، خەڵک هەڵوێستی جدی خۆی دەبێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە