پەیامی کورد... ژمارەیەك تەقەمەنی و مینی چێنراو لەسنوری چۆمان لەناو بران
فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی یەك ژمارەیەك تەقەمەنی و مینی چێنراویان لەناو برد.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسیەكان و نەهێشتنی ئەو تەقەمەنی و مینە چێنراوانەی كاتی شەڕی نێوان عیراق و ئێران چێنراون، تیمەكانی ئەندازەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی یەك لەسنوری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئومەران و گوندەكانی دەوروبەریان، هەستان بە دەرهێنان و لەناوبردنی كۆمەڵێك تەقەمەنی و مینی چێنراو بەشێوەیەكی سەربازی تاوەكو دانیشتوانی ئەو ناوچانە چیتر نەبنە قوربانی ئەو تەقەمەنی و مینە چێنراوانە.
راشیگەیاندوە، لەناوچەكانی سەر سنوری عیراق ئێران، پاشماوەیەكی زۆری تەقەمەنی و مینی چێنراوی سەردەمی جەنگی عیراق و ئێران بەجێماوە، بەهۆی تەقینەوەیان ساڵانە چەندین كارەساتی لێ دەكەوێتەوەو هاوڵاتیان دەبنە قوربانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە