پەیامی کورد ... وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەێنێت كه رۆژی ٢١ی ئه‌یلول یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه.
ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەێندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزارەتى پەروەردە،بریاردراوە لە ١ى ئه‌یلولەوە مامۆستایان ده‌ستبه‌كاربن و ٢١ ى ئه‌یلولیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنه.
وەزیرى پەروەردە ئاماژەشى بەوەدا کە کۆمەڵێک بریارى دیکە دراوە لە کۆبوونەوەکە وەک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردو بابه‌تی بیركاری و زانسته گشتییه‌كانى قۆناغى بنەڕەتى.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌كانه:
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له راوێژكار و به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا بورهان عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگێڕی پێویست بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان له پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی پێوه‌ری چاودێری پێویست.
- رۆژی ٢١ـی ئه‌یلوول یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ له هه‌رێمی كوردستان.
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكار بورهان عه‌بدوڵڵا و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ره‌حمان، شیلان خه‌لیل جونێد، جه‌لال هه‌مزه كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگاكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١.
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی مێكانیزمێك سه‌باره‌ت به دانانی بانكی پرسیاره‌كان تایبه‌ت به ئه‌زموونه‌كانی قۆناخی ١٢ـی ئاماده‌یی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان و ئه‌ندامییه‌تی كاوه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان. كه پێویسته له ماوه‌ی چوار مانگدا كاره‌كانیان ته‌واوبێت.
- ڕێگه‌نه‌دان به كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و په‌یمانگه پیشه‌ییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه مۆڵه‌تی پیشه‌ییان پێدراوه، ناكرێت بیناكانیان به‌كاربهێنن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وانه‌كانی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردوو بابه‌تی بیركاری و زاسته گشتییه‌كان تایبه‌ت به قۆناخی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، كه له ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ وه ده‌ستی پێكردوه، هاوكات بڕیاردرا بۆ گرنگیدان به خوێندنی زمانی ئینگلیزی، راوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بواری زمان له زانكۆكانی كوردستان بكرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه.
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له راوێژكاران: بورهان عه‌بدوڵڵا عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان مه‌ریوان به‌گۆك و به‌كر كه‌ریم، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (١٤)ـی ساڵی ٢٠١٢ و رێنمایی ژماره (١)ـی ساڵی ٢٠١٦ باخچه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە