بەپێی بڕیارێکی وڵاتانی عەرەبی کەنداو، ناوی ژمارەیەک لەسەرانی حزبوڵڵای لوبنان خراوە لیستە گەمارۆکانەوەو "حەسەن نەسروڵڵا"شیان لەنێودایە.
لە راگەیێنداروێکدا سەرۆکایەتی ئاسایشی سعودیە بڵاویکردووەتەوە، کە ریاز وێڕای تێکڕای وڵاتانی ئەندام لەئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، ناوی (١٠) کەس لە سەرانی حزبوڵڵای لوبنایان خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە.
ئاشکراشکراوە، کە لەنێو ئەو کەسانەی کە کراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە، سەید حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حەماس و چوار دامەزراوەی ئەو رێکخراوە هەیە.
هەر بەپێی راگەیندراوەکە، ئەم بڕیارە بە هەماهەنگی و هاوکاری لە گەڵ ناوەندی کردنە ئامانجی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریزم و تێکڕای وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دراوە.
رۆژی پێشتریش، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ئاشکرایکرد، کە واشنتۆن ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبوڵڵای لوبنانی خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە، ئەوانیش بریتین لە (سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی، عەلی خەلیل حەسەن، راوێژکاری سیاسی ئەمێنداری گشتی، سەید ئیبراهیم ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی، شێخ نەعیم قاس، جێگری حەسەن نەسروڵڵا، محەممەد یزبەک، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە