مەریوان.. کۆڵبەرێک ڕەق بووەوە

مەریوان.. کۆڵبەرێک ڕەق بووەوە


پەیامی کورد... مەریوان.. کۆڵبەرێک ڕەق بووەوە


کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە کاتی کۆڵبەری، بەهۆی سەرماوە گیانی ڕەق بووەوە و گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 6/2/2024، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی (فەرید ڕوبینا)، خەڵکی گوندی (چاڵیسەر) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنجیرانی مەریوان بەهۆی سەرماوە ڕەق بووەوە و گیانی لەدەست دا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2/2024, دوای حەوت کاتژمێر گەڕان بە دوای ئەم کۆڵبەرە، تەرمەکەی لە کوێستانەکانی هەنجیران لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزرایەوە و بۆ نەخۆشخانەیەكی مەریوان گوازرایەوە.

جێگەی باسە، فەرید ڕوبینا سێ هەفتە پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و بۆ بژێوی ژیان، کۆڵبەری دەکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە