پەیامی کورد ... مەراسیمی چلەی پیرشالیار لە هەورامان بەڕیوەدەچێت
بڕیار وایە مەراسیمى پیرشالیار، ڕۆژى پێنجشەممە ٧ى ڕێبەندان بەرامبرە بە ٢٠ی جانیوەری ٢٠٢٢ کاتژمێر ٣ى دوانیوەڕۆ و بۆ ماوەى سێ کاتژمێر دەست پێ بکات و بۆ ماوەى چەندین ڕۆژى جیاواز نەک یەک لە دواى یەک بەردەوام دەبێت، بەم شێوەیەى خوارەوە:
کڵاوڕۆچنى سەرپیر: ٣ کاتژمێر و بەر لە ڕۆژئاوابوون لە شارى هەورامان قوربانیکردنى ئاژەڵان لە بەردەم ماڵە کۆنەکەى پیرشالیار بۆ دوو کاتژمێر
مەراسیمى لێنانى " هڵۆشینە تشێ " جۆرێک لە خواردنە شلەمەنییەکان وەکوو شۆربایە لە بەردەم ماڵە کۆنەکەى پیرشالیار بۆ سێ کاتژمێر
مەراسیمى دەف ژەنى و زیکر بۆ ماوەى سێ کاتژمێر (لە ڕۆژى کۆتایی) و شەوەکەشى گۆشتى خێر لە نێو خەڵکى شارى هەروامان دابەش دەکرێت.
شەونشینى لە ماڵەکەى پیرشالیار و شیعرخوێندنەوە تا دەى شەو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە