له‌یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز له سه‌یرانگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان لیوایه‌كی پێشمه‌رگه به‌هۆی خۆشی ده‌ربڕین و ته‌قاندنی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا .
به‌پێی زانیاریه‌كان لیوا خورشید عه‌زیز ته‌مون، كه لیوای فه‌رمانده‌ی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بوو له‌سه‌یرانگای مه‌یدانۆكی سه‌ر به‌قه‌زای مێرگه‌سۆرو به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه .
لای خۆشیه‌وه ھاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران راگەیاند لە ئەنجامی تەقە کردن لە سەیرانگەی مەیدانۆک، گوللـەیێک بەر خورشید عەزیز تەموون، تەمەن 64 ساڵ کەوتووە، کە لیوای فەرماندی تایبەتی ھێزی پێشمەرگە بوو.
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران هەروەها گوتیشی: لیوا خورشید لە رێگای بردنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا و، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە، ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە