پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو مسوڵمانانی خۆشەویستی کوردستان، لە هەر شوێنێکی جیهان بن، پیرۆز بێت.

گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەم.

ڕۆژوو و عیبادەتتان قبوڵ بێت و جەژنێکی پڕ لە ئارامی و شادیتان هەبێت.

مسعود بارزانی

29ـی ڕەمەزان 1439ـی کۆچی

14ـی6ـی2018

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە