پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌میندارى گشتی یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و داهاتووى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ 28/12/2019  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها پیرۆزبایی به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌یان خواست.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ كار و خه‌بات و ڕۆڵى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان له‌ ژیان و پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانینى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌پێناو ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌یی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستایشى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێزیان و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى دووپات كرده‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە