پەیامی کورد... مەرجی نوێ بۆ گەشتیارانی کوردستان و عێراق دادەنرێت
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی مەرجی نوێ لەسەر گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەسەپێنێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2-2-2022 بڵاوی کردووەتەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ئەو گەشتیارانەی لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن، لە مەرجە نوێیەکانی ئاگادار کردووەتەوە.
بەپێی مەرجەکان، پێویستە هەموو ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لە سەرووی 12 ساڵییەوە، کارتی وەرگرتنی پێکوتەیان پێ بێت.
هاوکات، پێویستە هەموو ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لە سەرووی 10 ساڵییەوە، 72 کاتژمێر بەر لە گەشتەکەیان پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان ئەنجام دابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە