مەرجی وەزیری دارایی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیەنرا

مەرجی وەزیری دارایی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیەنرا

پەیامی کورد... مەرجی وەزیری دارایی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیەنرا

پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق سێ مەرجی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی خستووەتە ڕوو.

جاسم عەلەوی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ئاماژەی بەوەکردوە هەر کاتێک بارودۆخی ئابوریی عێراق سەقامگیربێت دەتوانین بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرز بکەینەوە، چونکە بەبێ سەقامگیربوونی دۆخی ئابووری ناتوانین بەهای دینار بەرز بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی شەڕی داعشەوە یەدەگی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراق دابەزی و هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناش هۆکارێکی دیکە بوو، هەرکات ئەو سێ گرفتەی باسمانکردووە چارەسەر بوو، دەتوانین بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرز بکەینەوە، وەزیری دارایی ڕاشیگەیاندووە پێشتر کە ئەو بڕیارەماندا وڵاتمان لە داڕمانی ئابووری دەربازکرد.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە ئەگەر پشت بە داهاتە نانەوتییەکان، داهاتی خاڵە سنوورییەکان و یاسایەکی نوێ بۆ پاراستنی سامانە سروشتییەکان بەتایبەت نەوت و کانزاکان دەربکرێت دەتوانین بەهای دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێنین.

دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق دانیشتنێکی بۆ تاوتوێکردنی پرسی گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار ئەنجامدا.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە پێشتر مەلا کەریم شوکر، پەرلەمانتاری کورد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، «لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی چەند داتایەکی خستە ڕوو کە باسی لە کاریگەرییەکانی زیادبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەکرد و سەرجەمیان پاڵپشتیکردن بوو لەو سیاسەتە ئابوورییانەی پێشتر هەنگاوی بۆ نراوە و وایکردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزکراوەتەوە».

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە