پەیامی کورد... مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە بۆکان دەستبەسەر کرا
کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بە سەختی ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١١ی ئاداری ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، ئاریایووسفی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و کوڕی فاتمە داوەند بەندکراوی سیاسی پێشوویان دەستبەسەر کردووە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٥ساڵەیان لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی بۆکان دەستبەسەر و دواتر داویانەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و ئازار و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی یووسفی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە ئاریا یووسفی نێردراوەتە لقی یەکی بازپۆرسی دادگای شۆڕشی بۆکان و بە پڕوپاگەندە دژی نیزام تۆمەتبار کراوە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، ئاریا یووسفی، بە توندی دراوەتە بەر لێدان و دەموچاوی ڕەش بووە و دوای ئەوەی تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەنراوە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.
شایانی باسە ئاریا یووسفی کوڕی فاتمە داوەند، لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی بۆکانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە