کۆمیسیۆن لە مووسڵ کێشە بۆ دەنگدەران درووست دەکات

کۆمیسیۆن لە مووسڵ کێشە بۆ دەنگدەران درووست دەکات

پەیامی کورد     ...    کۆمیسیۆن لە مووسڵ کێشە بۆ دەنگدەران درووست دەکات

پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستی پێ کردووە و بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ گلەیی لە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بەوەی کێشە بۆ دەنگدەران درووست دەکات.

مەناف حەسەن، بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ، ڕایگەیاند: "پارتی لە مووسڵ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراقدا بکات، چوونکە سەرکردایەتی پارتی بڕیاری داوە بەشداری ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بکات، ئێمەیش وەک حزب و ئۆرگانەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی ئامادە بین بۆ ڕۆژی ھەڵبژاردن."

بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ گوتیشی: "کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە سنووری مووسڵ کێشە بۆ دەنگدەران دروست دەکات و پێویستە سەرکردایەتی کورد بێتە سەرخەت، چوونکە ھەر دەنگدەرێک سەردانی بنکەکانی خۆتۆمارکردن بکات ئەوە ھێنان و بردنی پێ دەکرێت و داوای پشتگیری کۆچ و کۆچبەرانی لێ دەکرێت، کاتیش زۆر کەمە، ماوەی مانگێک کەمە بۆ ھاووڵاتییان."

مەناف حەسەن ڕوونی کردەوە: "زۆر جار دەنگدەر دەچێتە بنکەکانی خۆتۆمارکردن، بەتایبەتی ئەوانەی ئاوارەن لە ھەرێمی کوردستان، پێی دەڵێن ئێمە ئامێری کەمترمان بۆ ھاتووە لە بەغدا، ئەمانە ھەموو کێشەن بۆ دەنگدەر، ڕێژەی بەشداریکردنی ھاووڵاتییان وەک پێویست نییە، ئەوەیش بەشێکی پەیوەندی بە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنەوە ھەیە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە