پەیامی کورد... پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
سەرۆك مهسعود بارزانی بەبۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پهیامێكى بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه ٢١ی ئەیلوول، سهرۆك بارزانى بەبۆنەی ٥٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم".
سهرۆك بارزانى ههروهها ئاماژهى بهوه داوه: "پێزانینم هەیە بۆ ڕۆڵی بەرزی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی گەلەكەمان چ لە ڕووی بڵاوكردنەوەی بیروڕای خوداناسی و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و ئینكار لە ناو خەڵكی كوردستاندا، جگە لەوانەش ڕۆڵی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و قبووڵنەكردنی ستەمكاری لە مێژووی میللەتەكەماندا بەرچاو و دیارە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیشیان داوە".
له پهیامهكه سهرۆك بارزانى ئهوهشى خستووهته ڕوو: "هەمیشە و لە گشت قۆناغ و تەحەددیاتەكاندا ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستایان و گەورەپیاوانی ئایینی كوردستان هەیە كە لە ڕۆڵی پیرۆزی خۆیان بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی مرۆڤسالاری و میانڕەوی و قووڵتركردنەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری بەردەوام بن".
سهرۆك بارزانى هیوای سەركەوتنى بۆ یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانى خواستووه و دهشڵێت: "لە ئەرك و كارەكانیاندا كە لە ژیان و چارەنووسی گەلەكەماندا ئەرك و كاری پیرۆز و كاریگەرن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە