پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر

پەیامی کورد … پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر

 

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به‌ خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردوو، ته‌واوی رۆشنبیر، نووسەر و شاعیرانی كوردستان كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، بەرهەمە نایابەكانی دڵزاری شاعیر هەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و رۆشنبیراندا دەمێننەوە.

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر:

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی گەلەكەمان ئەحمەد دڵزارم پێگەییشت. دڵزاری شاعیر كەسایەتییەكی خاوەن بیروباوەڕ و نیشتیمانپەروەر بوو و، خزمەتێكی زۆری ئەدەب و شیعری كوردی كرد و بەرهەمە نایابەكانی هەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و رۆشنبیراندا دەمێننەوە.

 

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و سەرجەم رۆشنبیر و نووسەر و شاعیرانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

 

لە خودای مەزن داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو دڵزار بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

مسعود بارزانی

 

10ـی نیسانی 2021

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە