پەیامی کورد ... پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێرەوە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بە بۆنەی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بڵاو كردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە: ”بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر (د. فرسەت سۆفی)مان پێگەیشت. کاک د. فرسەت کەسێکی نیششتمانپەروەر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی نیشتمان و خەڵکیدا بە سەربرد و لە هەموو پۆست و بەرپرسیارەتییەکانیدا، لە قۆناغی پەرلەمانتاریی و دواتریش، داکۆکیکارێکی دیاری پرۆسەی چاکسازیی بوو. بەتایبەتی وەک پارێزگاری هەولێر، ئەرکەکانی بە دڵسۆزی و لە خۆبردوویی بەجێ دەگەیاند و خۆم لە نزیکەوە، ئاگاداری دڵسۆزی و پەرۆشی و کارامە ئەو بووم لە خزمەتکردنی خەڵکی هەولێر و هەرێمی کوردستان بە گشتی، بۆیە کۆچکردنەکەی زۆر خەمگینی کردم و زیانێکی گەورەشە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان“.
هاوكات بۆنە خەمناکەوە، ماتەمینیی ڕاگەیاندووە و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای هەولێر كردووە. جەختیشی كردۆتەوە: ”یاد و هەڵوێستەکانی کاک د.فرسەت سۆفی هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە