پەیامی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی ٣٦ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکانی

پەیامی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی ٣٦ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکانی

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر ئەنفال وجینۆسایدکردنی بارزانییەکان تێدەپەڕێت، جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەستپێکی شاڵاوێکی رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بو دژ بە خەڵکی کوردستان، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستانی بەدوادا هات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەڤەری بارزان لە سەدەی رابردوودا بە دەیان جار دووچاری وێرانکردن و سووتاندن و کۆمەڵکوژی بوەتەوە کە دواترینیان هەڵمەتی جینۆسایدی هەشت هەزار بارزانی بوە، بەڵام ئەم هەموو ستەمە نەیتوانی گیانی خۆڕاگری و بەرگری و تیکۆشان لەم دەڤەرە کپ بکات و دواجار خەبات و قوربانی گەلەکەمان و تێکۆشانی دڵسۆزان و پێشمەرگە قارەمانەکان، دەسکەوت و ئەزمونی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و گەلەکەمان مایەوە و ئەنفالچییەکان لەناوچوون"

مەسروور بارزانی راشیگەیاندوە، "گەلی خۆڕاگرمان و کەسوکاری ئەنفالەکان شایستەی هەموو خزمەت و ئاوڕدانەوەیەکن. وەک حکوومەتی هەرێم لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی لە رێگەی وەزارەتی شەهیدان وئەنفالکراوانەوە دەستەبەری هەموو ماف وپێداویستیەکانی ئەم ئازیزانەمان بکرێت".

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان

ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر ئەنفال وجینۆسایدکردنی بارزانییەکان تێدەپەڕێت. جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەستپێکی شاڵاوێکی رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بوو دژ بە خەڵکی کوردستان، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستانی بەدوادا هات.

دەڤەری بارزان لە سەدەی رابردوودا بە دەیان جار دووچاری وێرانکردن و سووتاندن و کۆمەڵکوژی بووەتەوە کە دواترینیان هەڵمەتی جینۆسایدی هەشت هەزار بارزانی بووە، بەڵام ئەم هەموو ستەمە نەیتوانی گیانی خۆڕاگری و بەرگری و تیکۆشان لەم دەڤەرە کپ بکات و دواجار خەبات و قوربانیی گەلەکەمان و تێکۆشانی دڵسۆزان و پێشمەرگە قارەمانەکان، دەسکەوت و ئەزموونی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و گەلەکەمان مایەوە و ئەنفالچییەکان لەناوچوون.

گەلی خۆڕاگرمان و کەسوکاری ئەنفالەکان شایستەی هەموو خزمەت و ئاوڕدانەوەیەکن. وەک حکوومەتی هەرێم لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی لە رێگەی وەزارەتی شەهیدان وئەنفالکراوانەوە دەستەبەری هەموو ماف وپێداویستیەکانی ئەم ئازیزانەمان بکریت و خاڵێکی سەرەکیی دانووستانیشمان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، وەک هەمیشە پێداگری دەبێت لە سەر قەرەبۆکردنەوەی ماددی و مەعنەویی قوربانیانی هەڵمەتەکانی جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان.

لە کۆتاییدا سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ئەنفالکراوی بارزانییەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و یادیان هەمیشە بە شکۆوە ڕادەگرین.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە