پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی عیزەت سلێمان بەگ پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە و خەباتگێڕی ناسراوی کوردستان، عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بنەماڵەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کوردستان عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە و خەباتگێڕی ناسراوی کوردستان (عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی)م بیست، کە ڕۆڵێکی دیارو گرنگیی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و هەموو تەمەنی خۆی بەخشییە شۆڕشەکانی کوردستان. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکارو ھەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە