پەیامی کورد ... سەرچاوەیەك لە شاندی ڕاسپێردراوی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سەردانی توركمانه‌كان و مه‌سیحیه‌كان دەكەین بۆ پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە وادەی دیاریكراودا.
سەرچاوەیەك لە شاندی باڵای ڕاسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شه‌ممه، شاندی ڕاسپێردراوی پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە هه‌ولێر لەگەڵ پێكھاتەكانی مەسیحی و توركمان كۆدەبینەوە بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان."
سەرچاوەكە گوتیشی: "شاندەكە، به‌سه‌رۆكایه‌تى كاك مەسروور بارزانی، و ئه‌ندامانى شاندیش له دڵشاد شەھاب، ھێمن ھەورامی، ئومێد خۆشناو، فرسەت سۆفی،پێكدێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر گوتى: "تا ئێستا هیچ لایه‌نێك سیڤى كاندیدانى خۆیان پێشكه‌ش نه‌كردووه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌بێت ئاماده‌ى بكه‌ن، چوونكه حكوومه‌ت له‌ماوه‌ى یاسایى خۆیدا سوێندى یاسایى ده‌خوات و متمانه له‌په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت له‌واده‌ى دیاریكراودا."
سه‌ردانى ئه‌مرۆ له كاتێكدایه، رۆژى دووشه‌ممه‌ى حه‌فته‌ى ڕابردوو 17 ـه‌ى مانگ شاندى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى، سه‌ردانى شارى سلێمانى یان كردوو، له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و حیزبى سۆشیالست له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە