پەیامی کورد ... ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٨ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان مەسروور بارزانی لە هەولێر پێشوازی کرد لە وەزیری هاوکاری مرۆیی پۆلۆنیا " بێئاتا کەمپا " هەروەها شاندی یاوەری کرد .
لە دیدارێکدا کە بێئاتا پێکسا باڵیۆزی پۆڵۆنیا لە عێراق و دۆمینیک مووشاو کونسوڵی پۆڵۆنیا لە هەولێر و زیاد ڕەئوف نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا ئامادە بوون، وێڕای تاوتوێکردنی پەرەسەندن و ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی گرینگی پێویستی بەدەنگەوەهاتنی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باس کرا و هاندانی زیاتری ڕێکخراوە مرۆییەکان و دەوڵەتانی جیهان بۆ هاوکاری زیاتر .
مەسروور بارزانی لەم چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی کرد ، گەلی کورد هاوکاری و یارمەتی خۆیان بۆ ئەو کەسانەی کە کۆچبەرن و لەبەر زۆڵم و زۆر و شەڕ هەڵاتوونە و پەنایان بۆ کوردستان هێناوە ، وەکوو کارێکی پیرۆز و جێگای بایەخ زانی و داوای لە شاندی میوان کرد ، کە ئەوان پێویستیان بە هاوکاری و یارمەتی زیاتر هەیە بۆ کۆچبەران و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەرکی خۆی زیاتر بە جێ بگەینێت .
وەزیری پۆلۆنیا ش دڵخۆشی دەربڕی لە سەردانی کردنی بۆ کوردستان و ڕایگەیاند و ووتی : سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ هەڵبژاردنی مەسروور بارزانی دەخوازێ بۆ هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆکوەزیرانی کوردستان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە