مەسروور بارزانی: ئامانجی سەردانەكەمان وەرگرتنی سیڤی وەزیرەكانە

مەسروور بارزانی: ئامانجی سەردانەكەمان وەرگرتنی سیڤی وەزیرەكانە

پەیامی کورد    ...    مەسروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سبەی یەکشەممە کاتژمێر ١٠ ی پێشنیوەڕۆ بەڕێز مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری دەست بە سەردانی کردنی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کابینەی نوێ دەکات، وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ بە سەردانی کردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست بەو هەنگاوە دەکات.

هاوكات مەحمود محەمەد ووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ووتی "رامانگەیاندوە كە پشتیوانی كاك مەسروور دەكەین بۆ پێكهێنانی كابینەكە، جمووجووڵی ئەو دەستپێدەكات بەوەی لەگەڵ یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان و  لایەنەكانی دیكە كۆدەبێتەوە، چاوەڕێدەكەین لەماوەی هەفتەیەك بۆ 10 رۆژی دیكەدا كۆتایی بە هەموو ئەو بابەتانە بێت".
بڕیارە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسروور بارزانی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی دیكەش بكات بۆئەوەی لە میانی 30 رۆژدا كابینەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە