پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: ڕێگا نادەین کەس ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه ئه‌ركی له پێشینه‌مانه و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات."
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ رێگه‌گرتن له‌و تۆڕه‌ی، كه ویستییان كرده‌وه‌ی توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن".
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، "لەچەند رۆژی رابردوودا، چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێم پوچەڵکردووەتەوە و چەندین کەسیشیان دەستگیرکردووە، کە پەیوەندییان لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەکاندا هەبووە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە