پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی، پێشوازیی لە جێگری وهزیری دهرهوهی ئهمریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران کرد، لە دیدارێكدا باسیان لە پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاکاندا کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-٦-٢٠١٩ مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە ئاندرۆ پیک، جێگری وهزیری دهرهوهی ئهمریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران کرد.
لە دیدارێکدا، کە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ستیڤن فاگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ئامادەبوون، پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کرا.
لەو دیدارە مەسروور بارزانی تیشکی خستە سەر پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و لە وادەی دیاریکراودا پێکھاتەی کابینە بۆ متمانە وەرگرتن و سوێند خواردن دەخرێتە بەردەم پەرلەمان. هەروەها ئاماژە بە رەوش و پرۆسەی سیاسی لەعێراق درا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەچوارچێوەی دەستوور کرایەوە.
لەلای خۆیەوە جێگری وهزیری دهرهوهی ئهمەریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران ، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە ئەرک و بەرنامەی کابینەی داهاتوو خواست و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان نیشاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە