پەیامی کورد ... لە میانەی کۆنفرانسی وەرشۆ هەریەک لە ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبوونەوە.
دوای ئەو کۆبوونەوەیە کە لە پەراوێزی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجام درا، مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە " تویتەر " خۆشحاڵی خۆی بە دیداری محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیاند و ووتی لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باسیان لە پێشوەچوونەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە کردووە.
هەروەها محەمەد جەواد زەریف بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ”کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان ئەنجام دا“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ”باسمان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و کوردستان کرد، باسمان لە هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێ و کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کرد، رەوشی سووریامان باس کرد کە گرینگی بەوە دەدەین ڕێز لە سەروەری خاکی سووریا بگیرێت“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە