مەسروور بارزانی: پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەرزان دروست دەکەین

مەسروور بارزانی: پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەرزان دروست دەکەین

پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەرزان دروست دەکەین

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵک هەرزان بکەن، لەبەر ئەوەش وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەن، دەشڵێت، "بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەرزان دروستدەکەین."

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەمانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵک هەرزان بکەین، لەبەر ئەوەشە وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەین"، دەشڵێت، بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەمە وادەکات شوێنەکانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان گونجاوبێت و ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە