پەیامی کورد … مەسروور بارزانی: سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، نیگەرانم لە دۆخی ئەم دواییەی ناوچە جێناکۆکەکان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، تویتێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، نیگەرانم لە دۆخی ئەم دواییەی ناوچە جێناکۆکەکان".
ئاماژەی بە ئەوەش داوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بارودۆخێک ببینێت کە تیایدا هەمووان مافی دەنگدان و هەڵمەتی هەڵبژاردنیان پارێزراو بێت لە هەڵبژاردنێکی یەکسان و ڕوون و پێشبڕکێداردا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە