مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پڕۆژەی جووتسایدی " هەولێر - دهۆک " ی بەسەر کردەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پڕۆژەی جووتسایدی " هەولێر - دهۆک " ی بەسەر کردەوە

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پڕۆژەی جووتسایدی " هەولێر - دهۆک " ی بەسەر کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی پڕۆژەی جووتسایدی " ھەولێر- دھۆک "ی کرد و لەنزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی درووستکردن و قیڕتاوکردنی جووتسایدی "ھەولێر - دھۆک "ی بەسەر کردەوە.

ڕۆژی شەممە، مەسعوود كاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، رایگەیاند: "تیمەكانی كاركردن ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ كۆتایی ئەمساڵ رێگای ھەولێر بۆ دھۆك تەواو بكرێت کە ڕێگاکە کراوەتە دوو بەش، بەشی یەکەم لە شەقامی ١٢٠ مەتری تا دەگاتە ئۆڤەرپاسی گەزنە، کە قۆناغێکە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەشی دووهەمیش لە ئۆڤەرپاسی گەزنەوە بۆ گوندی چەمە، کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

جەختیش کرایەوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ، بڕیارە ھەردوو سایدی ڕێگاکە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان کە لە سەنتەری شاری ھەولێرەوە تا پردی گۆپاڵە 38 کیلۆمەترە و بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دروست دەکرێت.

مەسعود کاڕەش، گوتیشی، "بە تەواوبوونی ڕێگاکە، ھەولێر زیاتر دەبووژێتەوە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆبانێکی نێودەوڵەتییە و ھەولێر بۆ دھۆک و دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل زۆر نزیک دەکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر ڕەوتی ھاتوچۆ، بە تایبەتی بۆ شارێکی وەک ھەولێر کە پایتەختی ھەرێمی کوردستانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە