پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم نیگەرانی خۆی ڕادەگەێنێت
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە "شۆڕش ئیسماعیل" و وهزیری ناوخۆ "رێبەر ئەحمەد"، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا دەربڕی و جەختی لە گرینگی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە