مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە

پێنجشەممە 1/18 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کۆبووەوە .

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و هێرشەکەی بە تووندی سەرکۆنە کرد و ووتی هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەری عێراق و قبووڵکراو نییە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانی بەریتانیای کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.

پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابین کردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە