پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینۆرۆسۆ کالۆنگێ باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا.
باڵیۆزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیەتی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئاماژەی بە خواستی ووڵاتەکەی کرد بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی و تیرۆر.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرینگی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆرکرد بۆ ڕێگەگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و تووندڕەوی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە