پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میشێل رێنتینار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە هانز ئاکەربووم کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادە بوو ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، جەختیشی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردن و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر .
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی هۆڵەندای کرد و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەت بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ کە دەرفەتێکی باش هەیە هەرێمی کوردستان سوود لە توانا و شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی هۆلەندا وەربگرێت.
گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە