ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نۆڤێمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا کە محەمەد وەجیه حیجازی کونسوولی میسر لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، باسی بارودۆخی گشتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی میسر کرد لە ناوچەکەدا و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە گەڵ میسر لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
باڵیۆزی میسر، سوپاسی هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان نیشاندا، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە